مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران و لەو پڕۆسەیەدا هێڵی سور لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییه."
ئاوێنه: باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ چوارشەممە لە پیرمام مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی پێشوازی لە دکتۆر محەمەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق کورتەیەکی لەبارەی بڕیاری نەهێشتنی دیاردەی دزێوی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەڕێوەچونی پڕۆسەی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە عێراق و هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە و هەروەها بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە بۆ مه‌سعود بارزانی خستەڕو.
وه‌ك باره‌گای بارزانی ئاماژه‌ی پێداوه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق، داوای پشتیوانی لە مه‌سعود بارزانی کرد "بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بنەبڕکردنی گەندەڵی لە سەرانسەری عێراق. هەروەها هەماهەنگی و یارمەتییەکانی دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند."
مه‌سعود بارزانی "پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومه‌تی فیدڕاڵ بۆ بڕیاری بنبڕکردنی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران ڕاگەیاند و بە ئەرکێکی پیرۆز وەسفی کرد." و جه‌ختیشی كرده‌وه کە "بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران و لەو پڕۆسەیەدا هێڵی سور لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییه."
سه‌رۆكی پارتی وتوشیه‌تی "سەرگرتنی پڕۆسەی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی پێویستی بە بەردەوامی هەیە و نابێ وەستانی تێبکەوێت و لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەریدا بێت."