نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان، پێشوازی له به‌ره‌وپێشچونی پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵبونی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ هێزه حكومییه‌كانی سوریا ده‌كات و "دیدگای حه‌كیمانه"ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا‌و رۆڵی مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده له‌وباره‌یه‌وه به‌رزده‌نرخێنێت.
ئاوێنه: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند، پێشوازی لەو به‌ره‌وپێشچونه ده‌كه‌م كه لە پڕۆسەی تێکەڵبونی هەسەدە لەگەڵ هێزە حکومییەکانی سوریا به‌ده‌ستهاتوه، هەروەها ئەو هەنگاوانەی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئیمزاکراوەکانی نێوانیان نراون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەمە بە پێشهاتێکی گرنگ دەبینم بەرەو بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی سوریا، داوا لە سەرجەم لایەنە کوردییەکان و پێکهاتەکانی سوریا دەکەم پشتیوانی لەم هەنگاوانە بکەن و بەشداربن لە سەرخستنیدا.
سه‌رۆكی هه‌رێم وتوشیه‌تی "ستایشی دیدگای حه‌كیمانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع و رێبازه به‌رپرسیارانه‌كه‌ی له چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن و رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی بۆ سوریا به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر، ده‌كه‌م و به‌رز ده‌ینرخێنم. هه‌ر وه‌ك ڕۆڵ و هەوڵەکانی مەزڵوم عەبدی لە سەرخستنی ئەم پڕۆسەیەدا بەرزدەنرخێنم."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "هیوادارین ئەم پڕۆسەیە ته‌واوبكرێت و ببێته سەرەتایەک بۆ قۆناغێکی نوێ لە سوریا کە تێیدا مافی سەرجەم هاوڵاتییان و پێکهاتەکانی پارێزراو بێت و پرۆسه‌كه وڵات بەرەو ئاشتی، ئاسایش، سەقامگیری، بوژانەوە و خۆشگوزه‌رانی زیاتر ببات."