پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم وردەکاری و کاتی دابەشکردنەکەی بڵاوکردەوە.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە (٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە (٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرج دەکرێت، لەگەڵ سەرجەم ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە کە لە هەمان ماوەی دیاریکراودا، پرۆسەکە سەرجەم ئەو فەرمانبەرە هەمیشەیی و گرێبەستانەش دەگرێتەوە کە دامەزراندنیان لە دوای (١ی تەممووزی ٢٠٢٤)ەوە بووە لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە شایستە داراییەکانی ئەوانیش بە هەمان شێوە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.