بافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌عره‌جی "دوایین گۆڕانكارییه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشهاته‌ سه‌ربازییه‌كان" تاوتوێ ده‌كه‌ن
  2026-06-18       178       

بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا "دوایین گۆڕانكارییه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشهاته‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق"یان تاوتوێ كرد.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ جه‌لال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەیبون، "دوایین گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی عیراق تاوتوێ کران."

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامی هاریکاریی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە بۆ روبەڕوبونەوەی تەواوی مەترسییەکان."

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌ "هەردولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە رێککەوتنی مێژویی ئەمریکا و ئێران و بەفاکتەری سەقامگیری زیاتریان زانی لە ناوچەکە."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×