له‌ دادگای فیدراڵی سكاڵا له‌دژی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تۆماركرا
  2026-06-18       221       

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ دادگای فیدراڵی سكاڵایان له‌دژی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تۆماركردوه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ دەستەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، لەدادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای یاساییمان تۆمارکرد لەدژی پێشێلکردنی مافەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەمەڕ وەستاندنی پلەبەرزکردنەوەو عەلاوەکانیان."

دوێنێش د. غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لە وەڵامی نوسراوێکی بەندەو کاک ئەحمەدی حاجی ڕەشید، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی 365.000 فەرمانبەری مەدەنی لە هەرێم، وەزیری دارایی عێراق نوسراوەکەی نارد بۆ ئەوەی بخرێتە پرۆژە یاسای بودجەی داهاتوی عێراق و کارکردن لەسەر ئەو داواکارییە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×