ئامانج ره‌حیم: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌سیكۆدا خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم جێگیر ده‌كات
  2026-06-18       301       
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ردو ده‌سته‌ی گومرگی فیدراڵی و هه‌رێم كه‌ تێیدا كۆنوسێكی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا له‌ هه‌رێم ئیمزاكرا

ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پێی وایه‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌سیكۆدا رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ جێگیربونی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم هاوتای ناوچه‌كه‌ی دیكه‌ی عێراق.

ئاوێنه‌: ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ پۆستێكدا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لە بەغدا هەردو دەستەی گومرگی فیدڕاڵیی و هەرێم کۆنوسی کۆبونەوەی هاوبەشییان واژوکرد بۆ یەکخستنی سیستەم و ڕێکارە گومرکییەکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کە هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی ئه‌سیكۆدا.

وتوشیه‌تی، وا بڕیارە ئەم کۆنوسە هاوبەشە بخرێتە بەردەم کۆبونەوەی هەفتەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوری بۆ پەسەندکردنی کۆتایی و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

به‌بڕوای ئامانج ره‌حیم، بەیەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆدا چالاکی دەگەڕێتەوە بۆ دەروازە سنورییەکانی هەرێم و دەبێتە هۆی زیادبونی داهاتی گومرگیی کە ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ جێگیربونی خەرجکردنی موچەی هەرێم هاوتای ناوچەکانی دیکەی عێراق و ڕۆڵی دەبێت لە چارەسەری دۆسیەی دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×