ده‌روازه‌ی باشماخ رایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبونی كێشه له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی له دیوی ئێران، هاتوچۆی گه‌شتیاری له ده‌روازه‌كه‌یان راگیراوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی باشماخ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجه‌شممه، سیستەمی ئەلیکترۆنی لەمەرزی باشماخ دیوی ئێران کێشەی تێکەوتوە و پچڕاوە بۆیە هاتوچۆی گەشتیاری لەئێستادا ڕاگیراوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، به‌رپرسانی ده‌روازه‌كه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی مەرزی باشماخ دیوی ئێران بەمەبەستی چارەسەرکردنی كێشه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی باشماخ رایگه‌یاندوه، تاوەکو ئەم ساتە کێشەکە چارەسەرنەکراوە و هاتوچۆی گەشتیاری تاوەکو کاتێکی نادیار ڕاگیراوەو لەکاتی چارەسەربونی کێشەکەو کردنەوەی بەڕوی گەشتیاراندا هەمولایەک ئاگاداردەکەنەوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لەئێستادا هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن لە مەرزی "شۆشمێ"وە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.