"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 34% كه‌می كردوه‌"
  2026-06-19       151       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له‌ 6.6 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له‌ چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 34% كه‌می كردوه‌.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 13ی 6 تا 19ی 6ی 2026، زیاتر لە 6 ملیارو 605 ملیۆن و 339 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 5 ملیارو 985 ملیۆن و 426 هەزار دیناری واتە 91%ی نەختینەیەو هەروەها 619 ملیۆن و 913 هەزار دیناری واتە 9%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له‌ 3 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 34% كه‌می كردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×