پۆلیسی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نجێكی 22 ساڵان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك له‌لایه‌ن مامییه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه.
ل روژا چار شەمبیا بوری رێککەفتی ١٧/٦/٢٠٢٦ گەنجەکێ ٢٢ سالی و مامێ خو قەستا نەخوشخانا تەنگاڤیا کر لسەنتەرێ باژێرێ دهوکێ و دیار کر کو ژئەگەرێ کەفتنێ پێت وی گەنجی شکەستینە پشتی بورینا ٢٤ دەمژمێرا ل نەخوشخانێ شڤێدی ژئەگەرێ کێشەکا جڤاکی ب دەستێت مامێ خو هاتە کوشتن.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ڕۆژی چوارشەممە 17ی 6ی 2026، گەنجێکی 22 ساڵان لەگەڵ مامیدا سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنیان کردوه، وه‌ك مامی وتویه‌تی، گه‌نجه‌كه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه قاچی شكاوه.
پۆلیس وتوشیه‌تی، دوای تێپەڕبونی 24 کاتژمێر بەسەر مانەوەی لە نەخۆشخانە، شەوی ڕابردو، گه‌نجه‌كه به‌ده‌ستی مامی كوژراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی "کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە."
مامی گه‌نجه‌كه دوای روداوه‌كه هه‌ڵاتوه، پۆلیسی دهۆك وتوشیه‌تی، له ئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسه‌وه دەستیپێکردوە بۆ زانینی هۆکارە دروستەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانەو فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ بکوژەکە دەرچوە.