كه‌شناسی: سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
  2026-06-20       106       

كه‌شناسی هه‌رێم و كه‌شناسی عێراقیش پێشبینی ده‌كه‌ن سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌رێمی كوردستان نزمبونه‌وه‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ببینن.

ئاوێنه‌: كه‌شناسی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، به‌گشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما له‌ ناوچه‌كانی باكوری وڵات كه‌مێك داده‌به‌زن به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق نزیك ده‌بن له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردوه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بن: سلێمانی 40 پله‌، هه‌ولێر 41 پله‌، دهۆك 39 پله‌.

هاوكات كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نرداوێكدا هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، پلەکانی گەرما، 1 تا 2 پله‌ نزمتر ده‌بن له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

بارزان : 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 41 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای رۆژی دوشه‌ممه‌، كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردوه‌ پله‌كانی گه‌رما نزیك بن له‌ تۆماركراوه‌كانی سبه‌ینێ به‌ڵام رۆژی سێشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزببنه‌وه‌، پاشان بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ته‌واوی عێراق پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ببنه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×