دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگه‌یاند، هاتوچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی له ده‌روازه‌كه‌یان ئاسایی بۆته‌وه.
ئاوێنه: دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەئێستادا کێشەی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە مەرزی باشماخ - دیوی ئێران چارەسەرکراوەو هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی کراوەیە و ئاسایی بۆتەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وەک ڕۆژانی پێشوتر لەکاتژمێر 7:30 خوله‌كی سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر 9ی شه‌وی لەخزمەتی هاوڵاتیان گەشتیارانداین.
دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌روازه‌ی باشماخ له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سیستەمی ئەلیکترۆنی لەمەرزی باشماخ - دیوی ئێران کێشەی تێکەوتوەو پچڕاوە بۆیە هاتوچۆی گەشتیاری لەئێستادا ڕاگیراوە.