ته‌ندروستی هه‌ولێر دو حاڵه‌تی توشبونی به تای خوێنبه‌ربون راگه‌یاند كه باوك و كوڕێكن و دانیشتوی گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێرن و ده‌ڵێت، باری ته‌ندروستی یه‌كێكیان ناجێگیره.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دو حاڵه‌تی توشبون به تای خوێنبه‌ربون له هه‌ولێر تۆماركرا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دو توشبوه‌كه باوكێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵ و كوڕێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵانن و دانیشتوی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری هه‌ولێرن و
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵ لە دو هەفتەی ڕابردو و بەرکەوتەی ئاژەڵی توشبو و پێکهاتە و دەرهاویشتەکانی دوای سەربڕین، دوای سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێکردن بەنەخۆشی تای خوێنبەربون و بونی نیشانەکانیان، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوە و چارەسەری پزیشکییان بۆ گیرایه به‌ر.
وه‌ك ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێداوه، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستی یەکێکیان تا ڕادەیەک جێگیرە و ئەوی دیکەیان ناجێگیرە.