رابه‌ری بزوتنه‌وه‌: په‌رله‌مانتاران بەردەوامن لە وەرگرتنی موچە بێ ئەوەی کارێک بۆ میللەت بکەن
  2026-06-20       383       

عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئه‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوه‌ سیاسییه‌ هه‌یه‌ وایكردوه‌ شکۆ و ناوبانگی هەرێم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕوبەڕوی پرسیار ببێتەوە. ده‌شڵێت، ئەندامانی پەرلەمان، چ ئەوانەی لە دەسەڵاتن و چ ئەوانەی ناوی خۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆن، بەردەوامن لە وەرگرتنی مووچە و ئیمتیازات، بێ ئەوەی کارێک بۆ میللەت بکەن.

ئاوێنه‌: عیرفان عه‌لی عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومەنی شورای حزبه‌كه‌یدا بە توندی ڕەخنەی لە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم گرت و ڕایگەیاند: "جێی داخە دوای دو ساڵ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هێشتا لایەنەکان نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت. ئەم چەقبەستوییە سیاسییە وایکردوە شکۆ و ناوبانگی هەرێم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی پرسیار ببێتەوە."

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەندامانی پەرلەمان، چ ئەوانەی لە دەسەڵاتن و چ ئەوانەی ناوی خۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆن، بەردەوامن لە وەرگرتنی مووچە و ئیمتیازات، بێ ئەوەی کارێکی کردەیی بۆ میللەت بکەن.

هۆشداریشی دا کە ئەم دۆخە بوەتە پاساوێکی بەهێز بە دەست حکومەتی فیدراڵەوە بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێم، چونکە کاتێک خۆمان نەتوانین ناوماڵی خۆمان ڕێکبخەین، ناتوانین باس لە پرسە نەتەوەییە گەورەکان بکەین.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×