ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دەڵێت "ئەمڕۆ پرسەی خوالێخۆشبوو فریشتە فایەق بێکەس بوو لەسلێمانی. پرسەیەکی دووجار خامۆشو بێکەسانە بوو".
ئاوێنە: ئاری هەرسین لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسیویەتی "ئەمڕۆ پرسەی خوا لێخۆشبو فریشتە فایەق بێکەس بو لە سلێمانی. پرسەیەکی دوجار خامۆش. خامۆشی کۆچی دوایی فریشتە خانم و، خامۆشی چۆڵ و هۆڵی پرسەکەی. ئێمەی خەڵکی سلێمانی شانازی بەوەوە ئەکەین کە شارەکەمان پایتەختی ڕۆشنبیریە. یەعنی ئەبو هەمومان بە بەشداریکردن لە پرسەکە، خۆمان بە کەس و کاری فریشتە بزانیایە. کەچی پرسەکەی لە پرسەی ئینسانێکی بێکەس ئەچو".