وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، سبەی کاتژمێر (١٠) ناو تۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆکان کارا دەکرێت.
ئاوێنە: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژتنەوەی زانستی لەمیانی راگەیاندراوکدا ئاشکرایکردووە "سبەی یەکشەممە (2026/6/21) سەعات (١٠) ی سەرلەبەیانی ناو تۆمارکردن لەڕێگەی سیستمی سێنتەرەکانی زمان کارا دەکرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بەمەبەستی ناو تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (placement test) لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تایبەتی وەزارەتەوە (lc.digital.gov.krd) پرۆسەی ناوتۆمارکردن ئەنجام بدەن".
لەم لینکەوە ناو تۆمار بکە...