عه‌بدولقادر ساڵح، توێژه‌ر له بوارى وه‌زیفه‌ى گشتى و یاسای خانەنشینی رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق، ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستانیش به‌ستنی سه‌ره‌موچه ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئاوێنه: عه‌بدولقادر ساڵح، توێژه‌ر له بوارى وه‌زیفه‌ى گشتى و یاسای خانەنشینی له‌باره‌ی بڕیاری وه‌زیری دارایی عێراق سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌و سه‌ره‌موچه، وتی، لەبەر ئەوەی راگرتنی سەره‌موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بڕیاری حکومەتی عێراق بوە، بۆیە دەبێت لەدوای ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بەستنی سەره‌موچە دەستپێبکاتەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەڵام دەربارەی پلەبەرزکردنەوە لەبەرئەوەی لەلایەک پێشتر بە بڕیاری حکومەتی هەرێم راگیراوەو لەلایەکی دیکەشەوە بۆ دەستپێکردنەوەی پێویستی بە تەرخانکراوی دارایی هەیەو دەبێت لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عیراق جێبەجێ بکرێ، ئەوا دەبێت چاوەڕێی پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق بکەین بۆ دەستپێکردنەوەی.