وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی بۆردو پێشكه‌شكارێكی كه‌ناڵ8 ده‌ركرد
  2026-06-21       667       

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌حمه‌د نه‌جم، ه‌سه‌رۆكی بۆردی كه‌ناڵ8 و بژار ده‌باغ، پێشكه‌شكاری ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌ركرد.

ئاوێنه‌: بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە ڕۆژی 7/5/2026 بە واژوی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچوە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە ئەحمەد نەجم، سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی کەناڵ8 و بژار دەباغ، پێشکەشکاری ئه‌و کەناڵە دەرکردوە.

لە نوسراوەکەدا کە ژمارەی 13175ی پێدراوە و ئاراستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کراوە، هاتوە کە "ئەحمەد نەجمەدین ئیبراهیم تاڵەبانی" و "بژار عەلی ئەنوەر ئەفراسیاب دەباغ" بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیربکرێن. هەروەها داوا کراوە دوای دەستگیرکردنیان لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر ئامادە بکرێن.

دوای دەرچونی ئەم نووسراوەی وەزیری ناوخۆ، لە ڕۆژی 18-5-2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی دیکەی بە واژوی لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم، ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەو هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی زاخۆ، ڕاپەڕین، گەرمیان، سۆران و ئاکرێ کردوە. لەم نوسراوەدا داوای جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکە کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×