تیمی پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نن، دۆسییەکان لە دادگای سلێمانی به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی حزبی وەستاون و ئه‌گه‌ر له‌نزیكترین كاتدا رێڕه‌وی یاسایی خۆیان وه‌رنه‌گرن ئه‌وا لاهور شێخ جەنگی و تەواوی دەستگیرکراوان، مان دەگرن.
ئاوێنه: تیمی پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا بۆ رایگشتی، رایگه‌یاند"دۆسییەکان لە دادگای سلێمانی وەستاون و دەستوەردانی حزبی رێگرە لەوەی ڕێڕەوی یاسایی خۆیان بگرن."
ئاماژه به‌وه‌شده‌ده‌ن "لاهور شێخ جەنگی و تەواوی دەستگیرکراوان هۆشداری دەدەن ئەگەر لە نزیکترین کاتدا دۆسییەکان ڕێڕەوی یاسایی خۆیان وه‌رنەگرن مان دەگرن."