به‌ره‌ی گه‌ل رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ئێستا 27 كه‌سیان له زیندانه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و كۆماندۆی یه‌كێتی به‌ده‌ست به‌سه‌ری ماون و داوا له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و هه‌رێم ده‌كات ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له دۆسیه‌كه‌دا و ده‌شڵێت، سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌كو پارێزه‌ری ده‌ستورو یاسا ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی كه تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوه.
ئاوێنه: به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكداو دوای تێپه‌ڕوبنی ماوه‌ی 10 مانگ به‌سه‌ر روداوه‌كانی لاله‌زاردا وتی، دوای چەند مانگێک بەبێ رێکاری دادگایی‌کردن ژمارەیەک له راگیراوانی لاله‌زار ئازادکران و لە ئێستادا 27 هەڤاڵمان لە زیندانەکانی ئاسایشی سلێمانی و کۆماندۆی یەکێتی بە دەست بەسەری ماون.
وتوشیه‌تی،"ئەوەی جێگەی نیگەرانی و سەرنج و تێبینیە سستی کارەکانی دادگایە، بەداخەوە دادگای سلێمانی بوەتە بەشێک لە بەرنامە و سیناریۆ داڕێژراوەکانی لێپرسراوانی یەکێتی، دادگا لە ڕێڕەوی سروشتی خۆی دەرچوەو ناگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوە سروشتیەکەی خۆی."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"داوا لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان ده‌کەین بە حوکمی یاسا دەستوەردان لەم دۆسیەیه‌دا بکەن".
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"هیچی تر رێگەنەدەن دادگای سلێمانی دیزەبەدەرخۆنەی ئەم بابەتە بکات و خۆی لە بڕیارەکانی دادگای تەمیزی هەرێم بدزێتەوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه"هەروەها سەرۆکی هەرێم لەبەردەم بەرپرسیارێتییه‌كی هەستیار دادەنێین کەوا تاکو ئێستا بە بچوکترین هەنگاو لەبەرامبەر ئەم کێشەیە هەڵوێستی نەبوە وەک پارێزەری دەستور و یاسا لەهەرێمی کوردستان".
لە کۆتاییدا بەرەی گەل داوای لە هەمو ویژدانێکی زیندو لە عێراق و کوردستان كردوه "بەرامبەر ئەو زوڵمەی لە راگیراوانی لالەزار دەکرێت بێدەنگ نەبن و بێنە دەنگ و هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن، بۆ ئەوەی مافی مافخوراوان بدرێتەوە."