قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیارماندا به خه‌رجكردنی به‌شێك له بودجه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په-چه‌مچه‌ماڵ و جه‌ختمان كرده‌وه كه ده‌بێت پڕۆژه‌كه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو بكرێت.
ئاوێنه: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وتی"لە کۆبونەوەم لەگەڵ تیمی کۆمپانیای هابیکا، بەدواداچونم بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچونی کارەکانی هەردو پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ و هێڵی 3ی دوکان-سلێمانی کرد."
وتوشیه‌تی"بریاڕماندا لەسەر خەرجکردنی بەشێک لە بودجەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ و دەستخۆشیشم لە کۆمپانیای جێبەجێکار کرد کە بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە کارەکانی پڕۆژەکە بەڕێوەدەبەن."
قوباد تاڵه‌بانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "جەختیشمان کردەوە بۆ ساڵی 2026 پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ لە ئەولەوییەتی کارەکانماندایەو دەبێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت."