د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فشاری زۆر خراوه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له وتاردانم و له‌پێناو ئه‌وه‌ی باری سەر شانی ئەوان سوک بكه‌م و ڕێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشویەک بدەم و وتار نەدەم.
ئاوێنه: د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"لە ماوەی ڕابردوودا بڕیارێکی ناڕەوا و بێ بنەمای یاسایی دژی من دەرکرا، کە بەو هۆیەوە لە وەزیفەکەم دوورخرامەوە. بەڵام وا دیارە نەیاران و خاوەن دڵە نەخۆشەکان هێشتا ئۆقرەیان نەگرتووە و ئیسراحەتیان نەکردووە، بۆیە فشاری زۆریان خستووەتە سەر بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف بەمەبەستی ڕێگری‌کردن لە وتاردانم."
وتوشیه‌تی"هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێم ڕاگەیەندرا کە بەردەوام بم لە پێشکەشکردنی وتارەکانم، بەڵام من چاک دەزانم کە فشاری زۆر و قورسیان لەسەرە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئەوەی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت، پیلانێکی زۆر گەورەترە لەوەی دەبینرێت."
عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "بۆ ئەوەی باری سەر شانی ئەوانیش سووک بکەم و ڕێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدەم و وتار نەدەم."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "ئەم دوورکەوتنەوەیە کاتی دەبێت، تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی دادگاوە بە پشتیوانی و سەرکەوتنی خوای گەورە، هەموو مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئاگادارییەک بۆ موسوڵمانانی خۆشەویست و لایەنی پەیوەندی دار..
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
وەک هەموان ئاگادارن، لە ماوەی ڕابردوودا بڕیارێکی ناڕەوا و بێ بنەمای یاسایی دژی من دەرکرا، کە بەو هۆیەوە لە وەزیفەکەم دوورخرامەوە. بەڵام وا دیارە نەیاران و خاوەن دڵە نەخۆشەکان هێشتا ئۆقرەیان نەگرتووە و ئیسراحەتیان نەکردووە، بۆیە فشاری زۆریان خستووەتە سەر بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف بەمەبەستی ڕێگری‌کردن لە وتاردانم.
لێرەوە بە پێویستی دەزانم ئەم چەند خاڵەتان بۆ ڕوون بکەمەوە:
- هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێم ڕاگەیەندرا کە بەردەوام بم لە پێشکەشکردنی وتارەکانم، بەڵام من چاک دەزانم کە فشاری زۆر و قورسیان لەسەرە.
- ئەوەی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت، پیلانێکی زۆر گەورەترە لەوەی دەبینرێت.
- بۆ ئەوەی باری سەر شانی ئەوانیش سووک بکەم و ڕێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدەم و وتار نەدەم.
- ئەم دوورکەوتنەوەیە کاتی دەبێت، تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی دادگاوە بە پشتیوانی و سەرکەوتنی خوای گەورە، هەموو مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە.
سپاسی بێپایان بۆ پشتگیری، دڵسۆزی و نزاکانی ئێوەی ئازیز. تکایە لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن.
دكتور عبداللطيف أحمد
5 / 7 / 2026 م