هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبونی خۆی به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئێران دوپاتده‌كاته‌وه‌
  2026-07-06       194       

وه‌فدی باڵای ئه‌منیی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كازم عه‌بودی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبوه‌وه‌و پابه‌ندبونی هه‌رێمی كوردستانی به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئێران دوپاتكرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، شاندێکی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئه‌مڕۆ دوشەممە کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەنجامدا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی ئاسایشی وڵات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک دۆسییەو پرسی ئەمنی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران و تیشکخرایە سەر  بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی ئەمنی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم وتوشیه‌تی، "هەروەها هەردولا جەختیان لەسەر میکانیزم و ڕێگاکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە، و دوپاتیان لە پابەندبونی سەرجەم لایەنەکان بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە کردەوە بۆ پاراستنی سنورە هاوبەشەکان و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەکە هەبێت.

لای خۆیشییه‌وه‌ راوێژكارێتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە کۆبونەوەکەدا کە بەرپرسانی ئەمنی حکومەتی فیدراڵی و هەرێم ئامادەی بون، گفتوگۆ کرا لەسەر وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامە ئەمنییەکەو قۆناغەکانی، بەپێی دیدگای عێراق بۆ بەردەوامبونی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی کە بەدیهاتوە و کۆنترۆڵکردنی سنورەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×