بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا تاوتوێی بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: ئێمە دەمانەوێت هاوبەشیی راستەقینە بنەمای کارکردن بێت.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە، لەپێناو زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان خرانەبەر باس و بافڵ تاڵه‌بانی رایگەیاند، "داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەرو بەهێز کە توانای خزمەتکردنی تەواوی ناوچەکانی هەبێت بەبێ جیاوازی. ئێمە دەمانەوێت هاوبەشیی راستەقینە بنەمای کارکردن بێت."