د. سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان پێی وایه كه پێویسته حكومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌ك گه‌نده‌ڵ گوللـه‌باران بكات ئه‌گه‌رنا سه‌ركه‌وتو نابێت له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه له‌دژی گه‌نده‌ڵی ده‌ستیپێكردوه.
ئاوێنه: د. سه‌یوان فه‌ره‌ج، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگه‌یاند"دەوڵەتی چین کە دەستیکرد بە ڕیفۆرم، کە ڕێگەی بە کەرتی تایبەتدا کێبڕکێ بکەن لەگەڵ کەرتی گشتی، زۆرێک لە کاربەدەستانی دەوڵەت تێوەگلان لە گەندەڵی."
وتوشیه‌تی"گەندەڵەکان خەڵکی گەورەی دەوڵەتیان تێدابو، بەڕێوەبەری گشتی، وەکیل وەزیر، وەزیر، دەوڵەت کۆنترۆڵی هەمو شتەکانی کردبو، ئه‌یزانی گەندەڵەکان کێن، ماوەیەک ژمارەیەکیان لێ گیرا، دادگایی کران و گولـلەبارانیان کردن."
بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "بەڕای من عێراقیش پێویستە ژمارەیەکی زۆر گەندەڵ گوللـەباران بکات، ئەگینا هەرگیز بەسەر گەندەڵیدا سەرناکەوێت، دژی گەندەڵی پێویستە ڕێگای شۆکتەرەپی بگیرێتە بەر."