جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادا نییه‌و له‌جێی خۆیشی نییه. له‌باره‌ی پشكی یه‌كێتی له حكومه‌تی داهاتو ده‌ڵێت، یه‌كێتی له ئیمتیحان كه‌می هێناوه‌و پێویستی به هاوكارییه.
ئاوێنه: جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای حزبه‌كه‌ی وتی"پارتی ده‌بێت سوربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می دیموكراسی بپارێزرێت و ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندایه بیپارێزێت."
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دۆخه‌كه "قوفڵ نه‌بوه" و "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ئارادا نییه و له‌جێ خۆیشی نییه."
ئه‌و وتی"ئێستا هه‌ڵبژاردن بكرێت من دڵنیام داننان به ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌كو پێویست نابێت."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ده‌مانه‌وێت یه‌كێتی سه‌دا سه‌د شه‌ریكی ئێمه بێت." وتیشی، مه‌سعود بارزانی "په‌رۆشی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بگه‌ینه ئه‌نجامێكی راستگۆیانه، راشكاوانه و كۆنكرێتی و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا."
له‌باره‌ی به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی له حكومه‌تی داهاتو، "یه‌كێتی له ئیمتیحان كه‌می هێناوه و پێویستی به هاوكارییه."