شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ بێسەروشوێنکردنی دوو هاوژینی کورد و سزادانی هونەرمەندێک
  2026-07-07       173       

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری پاوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ڕاشد ئیمامی (هونەرمەند) و هاوژینەکەی شلێر مودیرزادە. ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە.

ئاوێنە: ​بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم دەستبەسەرکردنە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی ئەنجام دراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، دەزگا ئەمنییەکان هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو هاوژینە پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی”یشدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

​سزادانی نەدا دەدەجانی، هونەرمەندی شانۆکاری خەڵکی قوروە

​لە لایەکی دیکەوە، دەزگای دادوەریی ئێران لە شاری قوروە، سزای بەسەر نەدا دەدەجانی هونەرمەندی ناسراوی شانۆدا سەپاند. ناوبراو کە لە ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێراندا دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی “گردبوونەوە و پشتیوانی دژی ئاسایشی ناوخۆیی وڵات و تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای سێ ساڵ زیندانیی و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری نێکشار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەسەردا سەپێنراوە.

​نەدا دەدەجانی، هونەرمەندی لێهاتووی کورد، خاوەنی چەندین دەستکەوتی هونەرییە، لەوانە:

​بەدەستهێنانی خەڵاتی هەڵبژێردراوی بووکەڵەگرتنی شانۆیی.

​خەڵاتی یەکەمی دیزاین و دروستکردنی بووکەڵە لە هەشتەمین فێستیڤاڵی شانۆی ناوچەیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

​خاوەنی ئەزموونی دیار لە بواری دیزاینەری جلوبەرگ و گریمی تابلۆ و بەرهەمە شانۆییەکان.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×