سوپای پاسدارانی ئێران: سه‌ربازێكمان له‌ پێكدادانێكی چه‌كداریدا له‌ سنوری سه‌رده‌شت كوژرا
  2026-07-08       181       

سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، سه‌ربازێكیان له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گروپێكی چه‌كداری له‌ سنوری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراوه‌.

ئاوێنه‌: سوپای پاسدارانی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، سه‌ربازێكییان به‌ ناوی یوسف محه‌مه‌دی له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گروپێكی چه‌كداری له‌ سنوری ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراوه‌.

سوپای پاسدارانی ئێران ناوی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ ناوی گروپه‌ چه‌كداره‌كه‌ نه‌كردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×