شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا له 10ی 7ی 2023ه‌وه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچوه‌و له دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كمان له‌دژی تۆماركرد‌و داوامان كردوه دادگا هه‌ر بڕیارێكی ئه‌م حكومه‌ته كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا داویه‌تی و بۆته بارگرانی به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئاوێنه: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی 7ی 2019 هه‌ڵبژێردراوه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و رۆژی 10ی 7ی 2023 واده‌ی یاسایی خۆی ته‌واوبوه‌و له‌وكاته‌وه كاربه‌ڕێكه‌ره.
وتیشی، بۆیه ئه‌مڕۆ ئێمه له دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كی یاساییمان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركرد كه ئه‌م حكومه‌ته له 10ی 7ی 2023ه‌وه ده‌بێت ببێته كاربه‌ڕێكه‌رو له‌و كاته‌وه هه‌ر بڕیارێكی ستراتیژی و په‌یوه‌ست به ژیانی خه‌ڵكه‌وه دابێت ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له سكاڵاكه‌ماندا داوامان كردوه كه ده‌بێت بڕیار بدرێت له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌ی رابردودا واته له 10ی 7ی 2023ه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م حكومه‌ته ببێت به كاربه‌ڕێكه‌ر و بۆی نه‌بێت هیچ بڕیارێكی ستراتیژی بدات و هیچ گرێبه‌ستێك بكات، ئه‌گه‌ر كردبێتیشی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
وتیشی، داواشمان كردوه دادگا بڕیار بدات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا داونی له‌وانه: زیادكردنی نرخی كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتیان، زیادكردنی باج له‌سه‌ر كاسبكاران، له‌گه‌ڵ هه‌ر گرێبه‌ستێكی گرنگ كه ئه‌نجامی دابێت یاخود هه‌ر بڕیارێك كه بوبێته بارگرانی به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه.