سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین و كونسوڵی توركیا: رێگاچاره‌ی خێرا بۆ كاراكردنی په‌رله‌مانی كوردستان بدۆزرێته‌وه‌
  2026-07-09       118       

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی و كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بیر له‌ رێگاچاره‌ی خێراو گونجاو بكه‌نه‌وه‌ بۆ كاراكردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌ت.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، پێشوازیكردوه‌ لە ئێرمان تۆپچو، كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان.

لە کۆبونەوەکەدا، دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵۆزیەیكانی ناوچەكە گفتوگۆیان لە بارەوه‌ كراوه‌.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لە تەوەرێكدا پرسی دەستپێشخەری و ئەو هەنگاوانەی ئەمینداری گشتی یەكگرتو بۆ چارەسەركردنی ئاڵۆزی و گرفتەكانی بەردەم كاراكردنی پەرلەمانی كوردستان و دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تیشكی خراوه‌ته‌سەر.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "هەردولا بەپێویست و گرنگیان زانی کە لایەنە پەیوەندیدارەکان خەمخۆرانە بیر لە رێگاچارەی خێراو گونجاو بکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئەم پرسە."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×