ئیخلاس دلێمی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، پێشبینی ده‌كات ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه بكه‌وێته ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتو. به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆكاری دواكه‌وتنیشی بۆ كێشه‌ی كه‌میی نه‌ختینه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاوێنه: ئیخلاس دلێمی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئەگەری زۆرە لە رۆژانی دوشەممە یان سێشەممەی ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوەوە دەست بە خەرجکردنی موچەی موچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئیخڵاس دلێمی جەختی لەوە کردەوە، دواکەوتنی دابەشکردنی شایستە داراییەکان کێشەیەکی گشتگیرە لە سەرتاسەری عێراقدا و تەنیا هەرێمی کوردستانی نەگرتوەتەوە، به‌شێوه‌یه‌ك کە تەنانەت ئەندامانی پەرلەمانی عێراقیش ئەمڕۆ موچەیان وەرگرتوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق هۆکاری ئەم دواکەوتنەی بۆ دروستبونی کێشەی کەمیی نەختینە لە عێراق گەڕاندەوە.