بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكه‌ی 5 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو زیاتر له 53% كه‌می كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 4ی 7 تا 10ی 7ی 2026، زیاتر لە 4 ملیار‌و 995 ملیۆن و 930 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 4 ملیار‌و 266 ملیۆن و 574 هەزار دیناری واتە 85%ی نەختینەیەو هەروەها 729 ملیۆن و 211 هەزار دیناری واتە 15%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكه‌ی سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 5 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 53.5% كه‌می كردوه.