رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، له سنوری شارۆچكه‌ی سه‌وڵاوای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، منداڵێكی 15 ساڵانی كورد به‌ناوی سام حه‌سه‌نی به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كوژرا و ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌نی باوكیشی به‌سه‌ختی برینداربوه.
ئاوێنه: رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، هێزەکانی پاسه‌وانی سنوریی ئێران له گوندی "دەرەکێ"ی سەر بە شارۆچكه‌ی سەوڵاوا، ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی ئەو گوندەیان بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت داوه‌ته بەر دەستڕێژی گوللـە.
وتوشیه‌تی، سام حەسەنی، ته‌مه‌ن 15 ساڵان لە بەشی سەریەوە پێکراوە و دەسبەجێ گیانیلەدەستداوە و باوکیشی فیشه‌ك به‌ر ڕانی كه‌وتوه‌و بە سەختی برینداربوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم بنەماڵەیە دوای تەواوبونی رۆژ له كاكردن له باخی گێلاس كه هی خۆیانه، لە کاتی گەڕانەوە بەرەو شوێنی نیشتەجێبونییان بون کە لەناکاو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە كراونه‌ته ئامانجی دەستڕێژی گوللـە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تەرمی سام حەسەنی بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی بوعەلی له مەریوان گواستراوەتەوە و باوکیشی هەر لەو نەخۆشخانەیەدا لەژێر چاوەدێری دایە.