پۆلیس چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی روداوی كوژرانی ئامانج محەمەدو هاوسەرو منداڵەكەی بڵاودەكاتەوە
  2019-11-13       1963       

پۆلیسی سلێمانی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی پێش روداوی كوژرانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەكەیانی بڵاوكردەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی رۆژی روداوی كوژرانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەكەیانی بڵاوكردەوە.

بەوتەی پۆلیس ئامانج بابانی و هاوسەرەكەی و منداڵەكەی رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ لە سلێمانی لەروداوێكی خۆكوژیدا، گیانیان لەدەستدا. 

گرتە ڤیدیۆییە نوێیەكانی پۆلیسی سلێمانی هاتوچۆی ئامانج لە ساتی بەر لە روداوەكە لە وەرگرتنەوەی منداڵەكەی لە دایەنگاو بردنی بۆ ماجدی مۆڵ و پاشان هەڵگرتنیان لەلایەن لانە محەمەد لەبەردەم ماڵی باوكی ناوبراودا تا رودانی كارەساتەكە دەخاتەڕو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×