دایکە هانی قەرەسوو، دایکی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە موستەفا قەرەسوو کۆچی دوایی کرد.
ئاوێنە: دایکی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، دایکە هانی قەرەسوو لە تەمەنی ٩٤ ساڵییدا لە چاناکالە کۆچی دوایی کرد.
هانی قەرەسوو، کە ٣١ـی تەمووز بەهۆی نەخۆشیی ڕیخۆڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، ئەم بەیانییە کۆچی دوایی کرد.
هانی قەرەسوو لە گوندەکەی خۆی لە ناوچەی گورونی سێواس بەخاک دەسپێردرێت.