وتەبێژی نەوتی سلێمانی بۆ ئاوێنە: نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لەنێوان ٢٦٠ بۆ ٢٧٠ هەزار دینارە
  2026-09-22     

ماوەیەک پێش ئێستا نرخی نەوتی ماڵان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و گەیشتە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار دینار، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات کە هەوڵێک لە بەغداوە بۆ دابینکردنی هەیە، دەشڵێت "پرسیارم کردووە نرخەکەی ئێستا لەنێوان ٢٦٠ بۆ ٢٧٠ هەزار دینارە".


ئاوێنە: سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە ئاوێنەی وت "ئێستا لە پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵی ئەوە هەیە نەوتی سپی زیاتر دابینبکرێت بۆ هەرێمی کوردستان، ئەو پڕۆسەیە لەنێوان هەرێم و بەغدایە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تاوەکو ئێستا لەوبارەیەوە ئاگاداری نەکردووینەتەوە بۆ دابەشکردنی نەوت".

وتیشی "هەموو ساڵێک لە مانگی ١٠ دەست بەدابەشکردنی نەوتی حکومی بەسەر ماڵاندا دەکەین، پێموانییە دابینکردنی نەوت کێشەی بۆ دروست ببێت".

سەبارەت بەوەی ئایا نرخی بەرمیلێک نەوت بازرگانی لەبازاڕ نرخی چەندە؟ سەلام عومەر دەڵێت "من وەکو خۆم پرسیاری نرخی نەوتم کردووە لە بازاڕی رەش؛ نرخەکەی لەنێوان ٢٦٠ بۆ ٢٧٠ هەزار دینارە".

دەربارەی هۆکاری نزمبوونەوەی نەوتیش؟ وتەبێژی بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد "هەوڵی دابینکردنی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێم ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر بازرگانی نەوتی بازاڕ هەبوو بێت، هەروەها دابەشکردنی نەوتی حکومی نرخی نەوتی بازاڕ دادەبەزێنیت".

ئا: ئیمان هاشم

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×