مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک- گەرمیانی پارتی رایدهگهیهنێت، قسەكردنی نابەرپرسیارانەی پارێزگاری كەركوك لەسەر ئەوەی كە ماددەی 140ـی دەستور نەماوە، بە مانای بێ بەهاكردن و نەمانی دەستور دێت.
ئاوێنه: مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک- گەرمیانی پارتی، ئهمڕۆ چوارشهممه، له راگهیهندراوێكدا وهڵامی لێدوانهكانی محهمهد سهمعان ئاغا، پارێزگاری كهركوكی دایهوه لهبارهی ماددهی 140 كه وتبوی، گهورهترین ههڵهی ستراتیژی كه دهوڵهتی عێراق لهدوای ساڵی 2003هوه بهرامبهر به كهركوك كردویهتی ماددهی 140 بوهو بههۆی ئهو جۆره ماددانهوه ئهوان دهنگیان به دهستور نهداوه.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک- گەرمیانی پارتی وتویهتی، "دەستور و ماددەی 140 نەخشەڕێگەیەكی دروست و سەردەمیانەی بۆ چارەسەركردن و نەهێشتنی گرفتەكان لە پارێزگای كەركوك و شوێنەكانی تری عێراق داناوە. قسەكردنی نابەرپرسیارانەی پارێزگاری كەركوك لەسەر ئەوەی كە ماددەی 140ـی دەستور نەماوە، بە مانای بێ بەهاكردن و نەمانی دەستور دێت. خۆشی باش دەزانێت ئەگەر دەستور نەمێنت مانای ئەوەیە عێراق لە مانای دەوڵەتبون بەتاڵ دەبێتەوە و نامێنێت."
ئاماژهی بهوهشداوه "ئەو جۆرە لێدوانانە بە هیچ جۆر خزمەتی بەرژەوەندیی پێكهاتەكان و دانیشتوانی كەركوك ناكات بەڵكو لە ڕاستیدا ئەمە هەوڵێكی نابەجێیە بۆ شكاندنی تەبایی و برایەتی و كاركردنە بۆ فیتنەگێڕی و قوڵكردنەوەی كێشەكان."
جهختیشی كردۆتهوه كه بونی محەمەد سەمعان كەنعان بە پارێزگاری كەركوك "لە ئەنجامی سەفەقەیەكی گوماناویی (فندق الرشید) بوە. ئەگەر هەڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراتی و سروشتی با و ئەو سەفەقەیە نەبا، دۆخەكە بەشێوەیەكی تر دەبو."
ئهوهشی خستۆتهڕو"بەپێویستی دەزانین پارێزگاری كەركوك و هەمو ئەوانەی بەرپرسیارێتییان لە كەركوك هەیە، ڕێز لە دەستور و مافی دانیشتوانی كەركوك بگرن و ژیرانە ڕەفتار بكەن. دەبێ هەموان بۆ تەبایی و پاراستنی بەرژەوەندیی كەركوك و كەركوكییەكان كار بكەین نەك بۆ تێكدان و ئاژاوەگێڕی."
دهقی راگهیهندراوهكه:
ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
سەبارەت بە قسەكانی ئەو دواییەی پارێزگاری كەركوك لەسەر چارەنوسی كەركوك و ماددەی 140، پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە پێی وابوە كە پێویستە شاری كەركوك ببێتە نمونەی پێكەوەژیان و برایەتی و لەپێناو پاراستنی پێكەوەژیان و نەمانی گیروگرفتەكان و دەبێ هەمو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ئەم شارە خاوەنی ماف و ئەركی خۆیان بن.
دەستور و ماددەی 140 نەخشەڕێگەیەكی دروست و سەردەمیانەی بۆ چارەسەركردن و نەهێشتنی گرفتەكان لە پارێزگای كەركوك و شوێنەكانی تری عێراق داناوە. قسەكردنی نابەرپرسیارانەی پارێزگاری كەركوك لەسەر ئەوەی كە ماددەی 140ـی دەستور نەماوە، بە مانای بێ بەهاكردن و نەمانی دەستور دێت. خۆشی باش دەزانێت ئەگەر دەستور نەمێنت مانای ئەوەیە عێراق لە مانای دەوڵەتبون بەتاڵ دەبێتەوە و نامێنێت. ئەو جۆرە لێدوانانە بە هیچ جۆر خزمەتی بەرژەوەندیی پێكهاتەكان و دانیشتوانی كەركوك ناكات بەڵكو لە ڕاستیدا ئەمە هەوڵێكی نابەجێیە بۆ شكاندنی تەبایی و برایەتی و كاركردنە بۆ فیتنەگێڕی و قوڵكردنەوەی كێشەكان.
ئەوە لە حاڵێكدایە كە هەمو لایەك باش دەزانن بونی بەڕێز محەمەد سەمعان كەنعان بە پارێزگاری كەركوك لە ئەنجامی سەفەقەیەكی گوماناویی (فندق الرشید) بوە. ئەگەر هەڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراتی و سروشتی با و ئەو سەفەقەیە نەبا، دۆخەكە بە شێوەیەكی تر دەبو. بە پێویستی دەزانین پارێزگاری كەركوك و هەمو ئەوانەی بەرپرسیارێتییان لە كەركوك هەیە، ڕێز لە دەستور و مافی دانیشتوانی كەركوك بگرن و ژیرانە ڕەفتار بكەن. دەبێ هەموان بۆ تەبایی و پاراستنی بەرژەوەندیی كەركوك و كەركوكییەكان كار بكەین نەك بۆ تێكدان و ئاژاوەگێڕی.
مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای كەركوك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان
5ـی ئابی 2026