کەلار گەنجێک لە ناو مەلەوانگەیەکدا خنکا
  2026-08-07       36       

گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە کاتی مەلەکردندا لە ناو مەلەوانگەیەکدا گیانی لەدەستدا. پۆلیسی ناوچەکەش ڕایدەگەیەنێت کە بە فەرمانی دادوەر، خاوەنی مەلەوانگەکە و دوو کاپتنی ڕزگارکەر دەستگیر کراون.

ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەلایەن سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (عومەر خەتاب)ە، لەدایکبووی ساڵی ٢٠١١یە و بە ڕەچەڵەک عەرەبە. بە گوێرەی وتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو دانیشتووی شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا) بووە و بە مەبەستی بەسەربردنی کاتی مەلەکردن، لەگەڵ باوکیدا ڕوویان لە شارۆچکەی کەلار کردووە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد کە لە حالەتێکی واکوودا تەرمەکەی ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادی کەلار کراوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان. هاوکات پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دۆزینەوەی چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە کردووەتەوە.

لە سەر هەمان کەیس، دادوەر بڕیاری ڕاگرتنی بۆ سێ کەس داوە، کە پێکهاتوون لە خاوەنی مەلەوانگەکە و دوو کاپتنی مەلەوانگەکە، بەپێی مادەی ٤١١ لە یاسای سزادانی عێراقی (کە تایبەتە بە گیانلەدەستدان بەهۆی کەمتەرخەمی).

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×