بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 7.17 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له %34 كه‌می كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 15ی 8 تا 21ی 8ی 2026، زیاتر لە 7 ملیار‌و 178 ملیۆن و 790 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 5 ملیار‌و 870 ملیۆن و 520 هەزار دیناری واتە 82%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار‌و 308 ملیۆن و 270 هەزار دیناری واتە 18%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 3.79 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 34.6% كه‌می كردوه.