كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌
  2026-08-21       89       

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی خۆی بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ راگه‌یاندو ده‌ڵێت: پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌.

ئاوێنه‌: كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سبەى شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پله‌كانی گه‌رماش زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ 1 تا 2 پله‌ به‌رزتر ده‌بن له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.

كه‌شناسی هه‌رێم وتوشیه‌تی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بن:

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:42 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 37 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×