فراكسیۆنی پارتی: كۆڕه‌ك تیلیكۆم تاكه‌ كۆمپانیایه‌ خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی ته‌واو عێراقییه‌
  2026-08-23     

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق له‌باره‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان ده‌كات.

ئاوێنه‌: فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، سەرمان سوڕماوە له‌ لێدوانەكانی دەستەی راگه‌یاندن و گه‌یاننی عێراق بەرامبەر بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، کە یەکێکە لە کۆنترین و دامەزراوترین کۆمپانیاکان لە عێراق.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لێدوانه‌كانی ده‌سته‌كه‌ پێچەوانەی بنەمای پشتیوانیكردنی کەرتی تایبەتن.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ کۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم تاكه‌ كۆمپانیای بواره‌كه‌یه‌ كه‌ خاوەندارێتیەكەی ته‌واو عێراقییه‌ بەبێ هیچ هاوبەشییەکی دەرەکی.

به‌بڕوای فراكسیۆنی پارتی، ئەو رێوشوێنانەی بەرامبەر کۆمپانیاکە دەگیرێنەبەر زیان بە هاوڵاتیانی عێراقی دەگەیەنێت.

وتیشی، داواکاریی خۆمان لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن دوپات دەکەینەوە کە دیالۆگ لە پێشینەی کارەکان دابنێت و پابەندی یاسا و رێساکانی ئێستا بن بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەیەکی هەمەلایەنە کە بەرژەوەندی هەمو لایەنەکان گەرەنتی بکات.

هه‌روه‌ها داواشی كرد، چارەسەری دادپەروەرانەی کارگێڕی و دارایی و یاسایی بکرێت بۆ دڵنیابون لەوەی کە هەمو پارە نەدراوەکان و شایستە داراییەكان بۆ بەرژەوەندی دەوڵەت بدرێن.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×