ئەندامێکی پارێزگای کەرکوک بۆ ئاوێنە: ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەڵبوەشێتەوە مەترسی بۆ ئاڵگۆڕی پۆستەکان‌و ماددەی ١٤٠ دەبێت
  2026-08-25     
قەڵای کەرکوک

دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هاتووەتە ئاراوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک مەترسی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجومەنە بۆ کەرکوک بۆ ئاوێنە دەخاتە روو، بەڵام راشیوایە کە هەڵنەوەشێتەوە چونکە "لە دەستوردا هەیە و دەستوریش جێگیرە".

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراوتی کوردستان لە ئەنجومەنەکە تایبەت بە ئاوێنەی وت "لە رووی یاساییەوە ئەنجومەنی پارێزگاکان تەنیا بە دەستور یاخود بە گۆڕینی دەستور ئەنجومەنەکە هەڵدەوەشێتەوە و لە یاسا و دەستوریشدا شتێک نییە بە ناوی تەجمید. هەربۆیە لەرووە یاسایی و دەستوریەکە زۆر دوورە لەجێبەجێکردن یاخود دەرەنجامێکی هەبێت".

سەبارەت بە مەترسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەکەش، حسێن مەجید دەڵێت "ئەنجومەنی پارێزگاکان گرنگی خۆی هەیە بۆ کەرکوک چونکە لەمساڵدا دووجار گۆڕانکاری لە سەرۆکی پارێزگادا کراوە، بەڵام ئەگەر مەترسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەکە هەبێت مەترسی بۆسەر شارەکانی دیکە نەبێت بۆسەر کەرکوکی هەیە، چونکە گۆڕانکاری پۆستەکان لەنێوان کورد و عەرەب و تورکمان کە ئەنجومەنەکە پێی هەڵدەستێت، ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت".

دەربارەی ئەوەی تاچەند کێشە بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات؟ ئەو رونیکردەوە "هەرێم قەوارەیەکی دەستورییە لەناو عێراقێکی دیموکراتی و هەرێمێکی سەربەخۆشە، من لەو باوەڕەدا نییم کاریگەری لەسەر قەوارەی هەرێم هەبێت".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک مەترسیەکی دیکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "کەرکوک ناوچەیەکی کێشە لەسەرە و ماددەی تایبەتی خۆی هەیە کە ماددەی ١٤٠، ئەگەر رۆژێک جێبەجێبکرێت؛ ماف دەگەڕێتەوە بۆ زەویوزار و هاوردە و چەندین شتی دیکە، چونکە ئەوانە لیژنەی تایبەتی خۆی هەیە لە بەغدا و کە بەیەکەوە دەتوانین گوڕێکی دیکە بە ماددەی ١٤٠ بدەین".

حەسەن مەجید دووپاتیکردەوە "من وەکو خۆم دەڵێم نەخێر ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەڵناوەشێتەوە ئەویش وەکو ئەوەی پارێزبەندییەکی هەیە کە دەستورە".
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×