مهدحهت سانجار، ئهندای شاندی ئیمرالیی دەم پارتی رایگەیاند، عهبدوڵا ئۆجهلان نهگوازراوهته بۆ شوێنێكی تر و ڕۆژانی داهاتوش پێگەی ئهو لە پرۆسەی چارهسهریدا دیاری دەکرێت. ههروهها گوڵتهن كیشاناك، سیاسهتمهدار دهڵێت، دیمەنەکانی دیمەشق نیشانی داین کە چارەسەری کێشەکان لە ئەنقەرە، دیمەشق و تاران هەمان شتە.
ئاوێنه: مەدحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، چەتین ئاکتاش ئەندامی سکرتاریەتی ئیمراڵی و گوڵتەن کیشاناک، سیاسەتمەدار سەبارەت بە پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لهگهڵ رۆژنامهوانان كۆبونهوه.
لە سەرەتادا شاندەکە ئاماژەیان بەوە کرد، کە پرۆسەکە گەیشتوەتە ئاستێکی یاسایی و ڕایانگەیاند، کە لە قۆناغێکی مێژوییدا تێدەپەڕین، دواتر وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.
هەروەها لە کۆنگرەکە مەدحەت سانجار ئاماژەی بەوە کرد، لە دانیشتنەکانی دواییدا کە لە ئیمراڵی کراون، بۆ چەکدانان بانگەوازێکی نوێ نەکراوە، ئۆجەلان تاوەکو ئەم کاتە بۆ پرۆسەی بێچەککردن ڕۆلێکی گرنگی لە ئەستۆگرتوە، لەمەودوا بەدواداچونی بێچەککردن لەلایەن دەستە و لیژنەکانەوە دەکرێت، بۆ پلانی بێچەککردن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە گفتوگۆدان و لەسەر ئەم بابەتە پلانڕێژییەک کە بۆ ئەوان ئاشکرا کرابێت نییە.
وتیشی: دەستەی بەدواداچون و دەستنیشانکردن یەکەم کۆبونەوەی خۆی سازکردوە و ئەو لیژنانەی لەگەڵ ئەم دەستەیەدا کار دەکەن ڕێگە و ڕێبازەکانیان هێشتا دیار نییە و ئەوەی زیاتر جێی پرسیاره دەستەی هەماهەنگیی بێچەککردن و ستراتیجییە کە چۆن کارەکانی بەڕێوە دەبات و وتی: ئەو دەستەیە بۆ پرۆسەی بێچەککردن کارەکانی بەڕێوە دەبات. بەڵام ئێمە هێشتا نازانین ئاخۆ ئەو دەستەیە چۆن کارەکانی بەڕێوە دەبات.
هەروەها مەدحەت سانجار لەسەر گرنگیی بەشداربونی عەبدوڵا ئۆجهلان لەم دەستەیەدا وتی: لە ڕاستیدا ئۆجهلان لەم پرۆسانەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگرێتە ئەستۆ، بۆ ئەمەش دەبێت لهم دەستانەدا ئەرک وەربگرێت. ئەوەی ئەمە دیاری دەکات دەستەکەیە، بۆچونێكی لەم شێوەیە هەیە کە هەمو کەس دەڵێت دەبێت ڕۆڵێکی وەها وەربگرێت. ئێمە دەمانەوێت ئۆجهلان لەم پرۆسەیەدا چالاک بێت و ڕۆڵی پێناسە بکرێت، ئەو بابەتە لە ڕۆژانی داهاتودا دیاری دەکرێت.
مەدحەت سانجار سەبارەت بەوەی گوایه ئۆجهلان بۆ شوێنێكی تر گواستراوهتهوه، رایگەیاند، ئەوە ڕاست نییە، هێشتا بۆ کارەکان ڕێکخستنێکی باش نییە. دیدار لە هۆڵێکی فراوانتردا دەکرێت، بەڵام ئۆجهلان لە شوێنی پێشوی خۆی دەمێنێتەوە.
لە بەردەوامی قسەکانیدا سەبارەت بە بڵاوبونەوەی کۆنوسەکانی ئیمرالی وتی: ئەوانە پروپاگهندە و ئاژاوەگێڕین، لە ئیمرالی بەڕێوەبەرانی تەڤگەر و ئۆجهلان بە دڵنیاییەوە دیداریان نەکردوە. ئەم شتە هەم ئۆجهلان ئاشکرای کرد و هەم ئەندامانی تەڤگەر، دیسان بەرپرسانی دەوڵەتیش بەو شێوەیە ئاشکرایان کرد. دەبێت ئۆجهلان لەگەڵ هەمو کەسێکدا دیدار بکات، تا بابەتی بەم شێوەیە نەیەنە ئاراوە. بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ڕێکی بەڕێوە بچێت ئێمە ناتوانین هەمو شتێک ئاشکرا بکەین. کاتێک پێویست بکات ڕایدەگەیەنین.
هەروەها گوڵتەن کیشاناک وتی: ئۆجهلان لە دورگەی ئیمراڵی، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت بە کۆتاییهێنانی پێکدادانەکان و هەمویان ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییەکیان هەیە. دەبێت ئێمەش پشتیوان بین، تا ئەو پرۆسەیە بە سەرکەوتویی ئەنجام بدرێت. کەسانێک هەن لەم یاسایە سوودمەند دەبن. پارێزەرەکانیان هەن. بۆ ئەوە دەبێت دامەزراوە یاساییەکان و سەندیکاکانیش بەشدار ببن و پشتیوانی بکەن. هەروەها دەبێت ژنانیش شوێنی خۆیان بگرن و بتوانیت وتەی خۆیان بڵێن. بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی بە دڵنیاییەوە بەبێ ژنان پێکنایەت.
وتیشی: یاسای چوارچێوە کاریگەری دەبێت لەسەر سەدان هەزار دۆسییە کە دەربارەی پەکەکە کراونەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ٢ مانگدا یاساکە جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی یاساکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەو کارانەی دەکرێن دیارن.
وتیشی، ئەگەر میتۆدەکان بەکار بهێنرێن و جێبەجێکردنەکە بە خێرایی بێت، لە ماوەی ٢ مانگدا یاساکە جێبەجێ دەکرێت. بەڵام دەبێت دەستبەجێ بەر لەوەی چاوەڕوانی ئەم یاسایە بكرێت زیندانیانی سیاسی ئازاد بكرێن.
هەروەها مەدحەت سانجار باسیلەوەشکرد، سەبارەت بەوەی دوای هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە ڕەوشی پژاک چی لێ بەسەر دێت ڕایگەیاند، ڕەوشێکی بەم شێوەیە دەکرێت لە ئێراندا ڕوبدات، ڕاگەیەندراوەکەی مەزڵوم عەبدی زۆر گرنگ بو. پرۆسەی ئەوێ و پرۆسەی ئێرە جیاواز سەیرناکرێت. تێکەڵبونی دیموکراسی بە مانای دەستبەرداربونی دەستکەوتەکان نایەت. ئەگەر پرۆسەی دیالۆگ و تێکەڵبونی دیموکراسی بکەوێتە گەڕ ڕەوشێکی بەم شێوەیە دەکرێت لە ئێراندا ڕوبدات.
لە کۆتاییشدا گوڵتەن کیشاناک لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە ڕایگەیاند، کورد بە مافی زمانی خۆی بە شێوازێکی یەکسان بەشداری لە بەڕێوەبردنی سوریا دەکات، ئەوە گرنگە. وێنەکەی دیمەشق نیشانی دەدات کە چارەسەری کێشەکان لە ئەنقەرە، دیمەشق، تاراندا هەمان شتە. چارەسەری ئەوەیە کە هیچ کەسێک لە دەرەوە نەمێنێت و بەشداری لە بەڕێوەبردندا بکات، ئەوە دەتوانێت ڕێگری لە پێکدادانەکان بکات.