دۆخی یاسایی رۆژئاڤا دوای هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە
  2026-08-26       20       
مەزلوم عەبدی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە رادەگەیەنێت

حاکم شێخ لەتیف

 

کاتی دەرچونی مەرسومی ژمارە ۱۳ سالی ۲٠۲٦ کە ئەحمەد شەرع وەک چارەسەری کیشەی کورد لە سوریا دەریکرد خوێندنەوەو هەڵسەنگاندنی یاساییم بۆ کرد.

ئیستا خوێندنەوەو هەلسەنگاندن بۆ دۆخ و پیگەی کورد دەکەم لە روی یاساییەوە دوای هەڵوەشاندنەوەی هیزەکانی سوریای دیموکرات.

لەم هەلسەنگاندنە رەئی خۆم نادەم ئایا پیم باشە یان نا ؟

 

تەنها روی یاسایی بابەتەکە پیشان دەدەم:

۱ـ هیچ مافیکی کورد تا ئیستا نە لە دەستور وە نە لە یاسادا لە سوریا جیگیر نەکراوە،ئەوەی کە هەیە تەنها ئەو مەرسومەیە کە سەرۆک کۆمار دیاری کردوە ئەویش لە کاتی خۆیدا باسم کردوە کە دەشیت سەرۆک چۆن بە نوکە قەلەمیک دەریکردوە بە نوکە قەڵەمیکیش بیگۆریت جا باشتری بکات یان کەمی بکاتەوە یان هەر هەڵی بوەشینیتەوە.

۲ـ کاتی دەرچونی مەرسومەکە دادگای دەستوری لە سوریا دانەمەزرابوو ،ئیستا ئەو دادگایە هەیە دەشیت کەسیک یان لایەنیک لەبەردەم ئەو دادگایە تانە لە مەرسومەکە بدات لە روی شەکلیەوە بە پاساوی ئەوەی کە لە دەستورە کاتیەکەدا مافی دەرکردنی مەرسوم بەسەرۆک نەدراوە.

هەروەها لە روی بابەتیشەوە کە بڵیت ئەم بابەتانە هی مەرسوم نین دەبیت بە دەستور یان بە یاسا دەربچن.

 

سەبارەت بە مافەکانی کوردو گرەنتیەکانی

لە روی داننان بە مافی سیاسی یان کارگیری کوررد دان بە هپچ کامیان دانەنراوە، نە لە شیوەی فدرالی نە حوکمی زاتی نە لامەرکەزی ئیداری.

سەبارەت بە پۆستە کارگیریەکان هەموو پاریزگاکان بە حەسەکەشەوە سیستەمی مەرکەزین و پاریزگار وەک بالاترین پۆستی کارگێری هەروەها پۆستە ئەمنی و سەربازیەکان هەمویان لە لایەن مەرکەزەوو دادەنرین و لادەبرین نەک لە لایەن ئەنجومەنی پاریزگاوە.

پاریزگار ی حەسەکە لەلایەن هەسەدەوە کاندید کرا و لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە دامەزرا ئەوەش تەنها بۆ یەک جارە چونکە ئیدی هەسەدە وەک جیسمیکی نیوەندگیر لە نیوان حکومەتی مەرکەزو ئەو پۆستەو سەرجەم پۆستەکانی تردا نامینیت ئیتر بۆ لە مەودوا بەگویری یاسای کارگیری خۆجێیەتی سوریا مەرکەز خۆی پاریزگار دەست نیشان دەکات و مەرج نیە پاریزگاری داهاتوو کورد بیت چونکە وەک وتم لە هیچ شوینیک باس نەکراوەو دەسەلاتی مەرکەزە.

لە ئیستاشدا دوو جیگریان بۆ داناوە کە دەسەلاتی جیگرەکانی زۆر زۆرن ، لەناوچە عەرەبیەکانی سەربە حەسەکە کەنیوەی پاریزگاکە زیاتر تەنها جیگرەکە دەسەلاتی هەیە ،لە ناوشاری حەسەکەوناوچەکوردیەکان جیگرەکەی تر هاوبەشی پاریزگارەو لە زۆر شتدا دەسەلاتی زیاترە چونکە ئەندامی وەفدی سەرۆکایەتیە.

ئەمە بۆ پۆستە کارگیریەکانی ژیرەوەش راستە وەک بەریوەبەری ناوچەکان بە هەمان شیوە بە مەرکەزی دادەنرین.

پۆستە ئەمنی سەربازیەکان لە هەموو دنیادا مەرکەزین ئەگەر دەوڵەتەکە فیدرالی یان لامەرکەزی کارگیریش بیت چ جای لە سوریایەکی مەرکەزیدا.

هەر چەندە لە ئیستا بەریوەبەری گشتی ئاسایشی پاریزگای حەسەکە عەرەبی سەر بە شەرعەو جیگرەکەی کوردە وە بەریوەبەری ئاسایشی شاری حەسەکەش هەر عەرەبە، بەلام ئەوانەش کە کوردن هیچ گرەنتیەک نیە کە لە داهاتوو کەسانی عەرەب یان کوردی سەر بەخۆیان دابنین چونکە بابەتیکی مەرکەزیە و ئەو جیهەتەش کە کاندیدی کردون کە هەسەدەیە نەماوە واتە هیچ جسمیکی نیوەند گیر لە نیوان دەسەلاتی مەرکەزو ئەو پۆستانەدا نەماوە.

پۆستە سەربازیەکانیش بە هەمان شیوە، ئەگەرچی بەرپرسی سەربازی باکورو رۆژهەلاتی سوریاو فەرماندەی ۳ لیواکەی حەسەکەش کاندیدی قەسەدەن (فەرماندەی فیرقەکە کە ۳ لیواکە سەربەون عەرەبە و بە مەرکەزی دانراوە) بەلام ئەوانەش کە کوردن هەر بۆ ئەم جارەیە چونکە ئیتر قەسەدە نەماوە ئیتر دەسەلاتی دانان و لادانی فەرماندە سەربازیەکان لەدەستی تەنها وەزارەتی بەرگری دایە بەبێ هیچ ناوەند گیریەک.

 

سەبارەت بە مافی خویندنیش کە لە مەرسومەکەدا هاتوە

هەر وەکو خۆی ماوەتەوە واتە وەک ئەوەی لە مەرسومەکەدا هاتوە ، پێش ۲ رۆژیش وەزیری پەروەردە رینمایی جیبەجی کردنی بلاو کردەوە کە تەنها زمانیکی ئیختیاریە و لەو ناوچەنەی کە کورد تیایاندا ژمارەیەکی (ملحوظ) یان جێی سەرنجی هەیە و هەفتەی تەنها ۲ کاتژمیرەو بۆ کەوتن و دەرچون و نمرەش حیساب ناکریت.

لەوە زیاتر هیچی تر نیە.

واتە لە روی یاساییەوە هیچ جۆرە گرەنتیەک یان ئیدارەیەک یان حوکمی زاتی یان لامەرکەزی ئیداریش نیە.

ئەکەویتە سەر نیەت باشی و چاکەو پیاوەتی دەسەلاتداران.

لە سیاسەتیشدا نە نیەتی باش هەیە نە چاکە نە پیاوەتی.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×