قەیرانی هورمز وەبەرهێنان رادەگرێت؛ راوێژکارێکی حکوومەت هۆشداری لە "سەختترین" بودجەی مێژووی عێراق دەدات
  2026-08-27     

د. مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشبینی دەکات کە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ قورس و سەختترین بێت لە مێژووی وڵاتەکەدا. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گوشارە داراییە بەردەوامانە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی قەیرانی گەرووی هورمز لەسەر داهات و گەنجینەی گشتیی عێراق.

ئاوێنە: لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی (ئەلجەزیرە)، ئەو راوێژکارە ئاماژەی بەوە کردووە کە تاوەکو قەیرانی گەرووی هورمز کۆتایی نەیەت و پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە قەبارەی تەواوەتیی خۆی دەست پێ نەکاتەوە، تەواوی پلان و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە وڵاتدا بە هەڵپەسێردراوی دەمێننەوە. ئامانج لەم هەنگاوەش روونکردنەوەی زیاتری قەبارەی داهات و وردکردنەوەی پێشبینییەکانی بودجەیە.

سەبارەت بە پێشینەی کارەکانی حکوومەت لەم قۆناغە هەستیارەدا، د. مەزهەر محەمەد ساڵح روونی کردەوە کە ئەرکی سەرەکیی ئێستا تەنیا بریتییە لە دابینکردنی مووچە، کرێ، خانەنشینی، تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی و خەرجییە بنەڕەتییەکان. هاوکات، بەشێک لە خەرجییە ستراتیژییەکانی وەبەرهێنان بەردەوام دەبن، بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی راستەوخۆ پەیوەندییان بە تۆڕەکانی کارەباوە هەیە.

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ رێکخستنەوەی دۆخی دارایی، راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران ئاشکرای کرد کە حکوومەت سەرقاڵی داڕشتنی پرۆژەیاسایەکە بە مەبەستی رێکخستنی شێوازی قەرزکردن، وەرگرتنی بەخشین و پەیداکردنی سەرچاوەکانی دابینکردنی پارە.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە پێشتر لە رێکەوتی ٢٠ـی ئابی رابردوودا، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی رایگەیاندبوو کە حکوومەتەکەی سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ـە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت بۆ پەسەندکردنی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×