هەڤاڵ ئەبوبەکر: تاوەکو ئێستا هیچ گلەییەک لەسەر کوالێتی بەنزین نییە
  2026-08-27     

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: تیمەکانی بەرهەمە نەوتییەکان و لیژنەکانی قایمقامییەت ڕۆژانە چاودێری کوالێتی و نرخی بەنزین دەکەن و تاوەکو ئێستا هیچ گلەییەکی فەرمی لەسەر خراپی کوالێتی بەنزین تۆمار نەکراوە.

ئاوێنە:  ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد، دابینکردنی بەنزین و پاراستنی کوالێتییەکەی لە پێشینەی کارەکانی پارێزگای سلێمانییە، ئیدارەی سلێمانی هیچ گلەییەکی فەرمی لەسەر کوالێتی بەنزین بەدەست نەگەیشتووە. 

پارێزگار داوا دەکات، هاونیشتمانییان تەنیا پشت بە لێکدانەوەی کەسی نەبەستن و هەر سەرپێچییەک ببینن ڕاستەوخۆ لیژنەکان ئاگادار بکەنەوە تاوەکو ڕێکاری خێرا بگیرێتەبەر و هاوسەنگی بازاڕ بپارێزرێت و لێکدانەوە تاکەکەسییەکان لەسەر کوالێتی بەنزین بەبێ بەڵگەی سەلمێنراو تەنیا وەک بۆچوون دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕۆژانە چاودێریی وردی کوالێتیی بەنزین و نرخەکان لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە دەکرێت و تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایەکی فەرمی لەبارەی خراپی کوالێتیی بەنزینی وێستگەکان تۆمار نەکراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت: پێویستە هاونیشتمانییان هاوکاری لیژنەکان بن بۆ پاراستنی هاوسەنگیی بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×