په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه راده‌ستی به‌غدا بكات، با به‌غداش به‌نزین و سوته‌مه‌نی دیمه به نرخی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بۆ هه‌رێم بنێرێت.
ئاوێنه: سیپان شێروان، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا له به‌غدا، وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم بەڕاشكاوانە وتی، بەهەمو چارەسەرێك ڕازین كە نرخ و بڕی بەنزین وەك ناوەڕاست و باشوری عێراق بێت، ئەگەر بەنزین و سوتەمەنی بۆ هه‌رێم دابین بكەن لاریمان نییە 50 هەزار بەرمیلەكە رادەست دەكەین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتوشیه‌تی، ئەمەش هەم وەڵامێك بو بۆ ئەوانەی دەیانوت هەرێم نایەوێت 50 هه‌زار بەرمیلەكە رادەست بكات، هەمیش بۆ ئەوانەی دەیانوت وەزارەتی نەوتی عێراق وتویه‌تی، بەنزین دەنێرن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەوە هەرێم ئامادەیە 50 هەزارەكە رادەست بكات و هیوادارین ئەوانیش قسەكەیان ڕاست بێت و بەنزین و سوتەمەنیتر بنێرن و ئێمەش مەمنون ده‌بین.