لاهور شێخ جهنگی له پهیامێكدا له زیندانهوه به بۆنهی ساڵیادی هێرشهكهی سهر لالهزار رایدهگهیهنێت، دادوەرەکان بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانم بەرامبەر خوێنی بەناحەق ڕژاوی ئەو گەنجانە و وادیارە نایانەوێ بە سوێندخواردنەکەی خۆیانەوە پابەندبن، ئەگەر وابكەن ئەوە لە پێناو پۆست و پارە، ویژدانی خۆیان فرۆشتوە.
ئاوێنه: لاهور شێخ جهنگی له پهیامێكی بهبۆنهی ساڵیادی هێرشهكهی سهر لالهزارهوه كه رێككهوتنی 21ی ئهم مانگهی لهسهره بهڵام ئهم ئێوارهیه له لاپهڕهی رهسمی خۆی له فهیسبوك بڵاوكراوهتهوه، وتویهتی "ساڵێك بەسەر ئەو هێرشە نامەردانەیەدا تێدەپەڕێت کە بەبەرچاوی هەمو جیهانەوە کرایە سەر ماڵەکەم و بوە هۆی رژانی خوێنی چەندین لاوی کورد."
وتوشیهتی "گلەیی لەوانە ناکەم کە هێرشەكەیان کرد، چونكە دەمێکە ویژدان و کەرامەتی خۆیان بەرامبەر گەل و نیشتیمان دۆڕاندوە، بۆیە چاوەڕێی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیەم لێدەكردن."
لاهور شێخ جهنگی ئاماژهی بهوهشداوه "گلەییم لەو دادوەرانە هەیە کە رێگەیان خۆشکرد بۆ سەرۆکی حزب و هێزی لە یاسادەرچو كە بتوانن بەناوی دادگاوە بە تانک و درۆن و زرێپۆش ئەو جینۆسایدە ئەنجامبدەن. هێرش و جینۆسایدەکەتان بەرامبەر کەسێک بو کە هەرگیز لە یاسا راینەکردوە و بەرگریكاری سەروەری یاسا بوە."
ئهوهشی خستۆتهڕو "بەداخەوە دادوەرەکان بەمەیشەوە نەوەستان، دوای ساڵێک مانەوەمان لە زیندان بەردەوام بون لە جێبەجێکردنی فەرمانی حزب و رێگرییان کرد لەوەی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێین."
جهختیشی كردۆتهوه "لێرە بەدواوە دادوەرەکان بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانم بەرامبەر خوێنی بەناحەق ڕژاوی ئەو گەنجانە، وەبیریان دەهێنمەوە کە ئەوان سوێندی یاساییان خواردوە كە پارێزەری سەروەری یاسا بن و دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات بەیەک چاو سەیربکەن، بەڵام بەداخەوە وادیارە نایانەوێ بە سوێندخواردنەکەی خۆیانەوە پابەندبن، ئەگەر وابكەن ئەوە لە پێناو پۆست و پارە، ویژدانی خۆیان فرۆشتوە، بەڵام دڵنیابن مێژو ڕەحمتان پێ ناکات بەرامبەر ئەو خیانەتەی کە لەپیشەی خۆتان دەیکەن."
دهقی پهیامهكه:
ساڵێك بەسەر ئەو هێرشە نامەردانەیەدا تێدەپەڕێت کە بەبەرچاوی هەمو جیهانەوە کرایە سەر ماڵەکەم و بوە هۆی رژانی خوێنی چەندین لاوی کورد.
گلەیی لەوانە ناکەم کە هێرشەكەیان کرد، چونكە دەمێکە ویژدان و کەرامەتی خۆیان بەرامبەر گەل و نیشتیمان دۆڕاندوە، بۆیە چاوەڕێی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیەم لێدەكردن.
گلەییم لەو دادوەرانە هەیە کە رێگەیان خۆشکرد بۆ سەرۆکی حزب و هێزی لە یاسادەرچو كە بتوانن بەناوی دادگاوە بە تانک و درۆن و زرێپۆش ئەو جینۆسایدە ئەنجامبدەن.
هێرش و جینۆسایدەکەتان بەرامبەر کەسێک بو کە هەرگیز لە یاسا راینەکردوە و بەرگریكاری سەروەری یاسا بوە.
بەداخەوە دادوەرەکان بەمەیشەوە نەوەستان، دوای ساڵێک مانەوەمان لە زیندان بەردەوام بون لە جێبەجێکردنی فەرمانی حزب و رێگرییان کرد لەوەی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێین.
بۆیە لێرەبەدواوە دادوەرەکان بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانم بەرامبەر خوێنی بەناحەق ڕژاوی ئەو گەنجانە، وەبیریان دەهێنمەوە کە ئەوان سوێندی یاساییان خواردوە كە پارێزەری سەروەری یاسا بن و دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات بەیەک چاو سەیربکەن، بەڵام بەداخەوە وادیارە نایانەوێ بە سوێندخواردنەکەی خۆیانەوە پابەندبن، ئەگەر وابكەن ئەوە لە پێناو پۆست و پارە، ویژدانی خۆیان فرۆشتوە، بەڵام دڵنیابن مێژو ڕەحمتان پێ ناکات بەرامبەر ئەو خیانەتەی کە لەپیشەی خۆتان دەیکەن.
لاهور شێخ جەنگی
21ی ئابی 2026