له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، پیاوێك كه دو منداڵی له‌گه‌ڵ بوه‌و به بۆمبێكی ده‌ستییه‌وه چۆته به‌رده‌م بینای كۆشكی داد له شاره‌كه و "گێچه‌ڵی" به هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه، "بۆمبه‌كه‌ی ده‌ستی ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئاكامدا خۆی و یه‌كێك له منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه."
ئاوێنه: به‌پێی میدیای رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پیاوێك كه دو منداڵی له‌گه‌ڵ بوه، به بۆمبێكی ده‌ستییه‌وه چۆته به‌رده‌م بینای كۆشكی داد له شاری حه‌سه‌كه و "گێچه‌ڵی به هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزه‌ری بیناكه‌كه كردوه."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، بۆمبه‌كه‌ی ده‌ستی ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئاكامدا خۆی و یه‌كێك له منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و منداڵه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، منداڵه برینداره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
هێشتا هۆكاری روداوه‌كه دیار نییه‌و رانه‌گه‌یه‌ندراوه.