وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا له ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه ده‌كات وێنه و ڤیدیۆ سه‌ربازییه‌كانیان بۆ كه‌س نه‌نێرن و به‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئەم پرسەدا بکەن و خۆیان و یەکە سەربازییەکانیان بپارێزن.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی "لەم ڕۆژانەدا، بەشێک لە پەیج، ئەکاونت و کەسایەتییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، داوا لە ئەفسەران و پێشمەرگە دەکەن کە وێنە و ڤیدیۆی بەشداریکردنیان لە شەڕەکانداو بەجلوبەرگی سەربازییەوە بۆ بنێرن."
وتوشیه‌تی "داوا دەکەین بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتییەکان، ئەفسەر و پێشمەرگەکانی کوردستان لەم بابەتەدا زۆر هۆشیار بن و بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکیە سەربازییەکانیان بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەنێرن، بەتایبەت لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا."
هه‌روه‌ك داواشی لێكردون "بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن و خۆتان و یەکە سەربازییەکانتان بپارێزن."