پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستاندا ڕووبدات، هاوکات پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن و ئەگەری بارانبارین لە چەند ناوچەیەک هەیە.
ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، ڕایگەیاند لە ئەنجامی هاتنی بارستەهەوایەکی سارد بۆ سەر دەریای ناوەڕاست و هاوکات جووڵەی بارستەهەوایەکی شێدار لە باکووری دەریای سوورەوە، سبەینێ شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦ گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوای ناوچەکەدا دێت.
بەپێی پێشبینییەکان، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆی سبەینێوە ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لەگەڵ دروستبوونی هەورەبرووسکە و دابارینی بارانی کەم تا مامناوەند لە هەندێک کات و شوێنی جیاوازدا. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە پلەکانی گەرما تا ٧ پلەی سیلیزی دادەبەزن.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەری دابارین لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و سۆران، لە ناوچەکانی دیکە زیاتر دەبێت.